کۆبونەوە
plus4
berî 2 saet

مەزڵوم عەبدی: زۆر سوپاسگوزاری سیناتۆر (لیندسی گراهام)ین

 

مەزڵوم عەبدی؛ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە، لەمیونشن، لەگەڵ وەفدێكی سیناتۆرەكانی ئەمریكا بەسەرۆكایەتیی لیندسی گراهام؛ كۆبووەوە.

مەزڵوم عەبدی؛ سەبارەت بەكۆبوونەوەكە لەسەكۆی (X) نووسیویەتی:

🔸 مايەی شانازییە لەپەراوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، چاومان بەوەفدی ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا بەسەرۆكایەتیی لیندسی گراهام کەوت.

🔸 سیناتۆر گراهام؛ بەدرێژایی ماوەكانی ڕابردوو بەرگریكاری سەرسەختی مافەكانی گەلەكەمان و هێزەكەمان بوون، لەپەیوەندیی بەردەوامدابوو لەگەڵمان و گوێبیستی داواكارییەكانمان بوو.

🔸 سیناتۆر گراهام؛ ڕۆڵێكی یەكلاكەرەوەی بینی لەپاڵپشتیكردنی دۆزەكەمان و پشتگیریی بەرجەستەكراویان لێكردین لەڕێی چەندین دەستپێشخەری و یاساوە، لەوانەش پرۆژە یاسای پاراستنی كورد کە هەنگاوێكی گرنگەو شانازیی پێوەدەكەین.

🔸 ئێمە سوپاسگوزاری هەڵوێستە سەقامگیرەكانی هەموویانین بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری هەرێمایەتی و پێشكەشكردنی هاوكاریی كاریگەر بۆ سوریاو گەلەكەی لەم قۆناغە هەستیارەدا.

🔸 ئەو و ئەندامانی كرنگرێسی ئەمریكا تائێستاش هاوبەشی سەرەكین لەپتەوكردنی دادپەروەری و ئازادیی گەلەكەمان.