تەیف
plus4
berî 2 saet

مووچەخۆرانی عێراق و هەرێم خەمی مووچەتان نەبێت و مووچەی ئەمساڵ مسۆگەرکراوە

 

تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە مووچە دوابکەوێت و دەڵێت: مووچەی تەواوی مانگەکانی ئەمساڵ مسۆگەر کراوەو دابەشكردنیان دواناكەوێت.

غالب محەمەد؛ پەرلەمانتاری عێراق ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردەوەو ڕایگەیاند: بەدواداچوونم بۆ مووچەکانی ئەمساڵی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیاییدا لەوەی تەواوی مووچەی ئەمساڵی عێراق و هەرێم مسۆگەرکراوە.

وتیشی: تەنها مەرجی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خەرجکردنی مووچەی هەرێم، 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگانەیە کە پێویسته لەکاتی خۆیدا هەرێم ڕادەستی بکات و دواینەخات.