plus4
berî 2 saet
مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبونەوە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدەو ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لەگەڵ مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە.
هەسەدە رونیکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیایی داوەتە مەزڵوم عەبدی وەفدی سوریا و رایگەیاندووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دۆسیەی سوریا بە هەموو رەهەندەکانییەوە (پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکان، جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر) دەخاتە پێشەنگی کارە لەپێشینەکانی.




