کۆبونەوە
plus4
berî 2 saet

ئەمریکا گرەنتیی بەشداریی کورد لەپرۆسەی سیاسیی سوریادا دەکات

 

تۆم باراک؛ وێنەی کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاوکردەوەو لەبارەیەوە نووسیویەتی: وێنەیەک بەهەزار وشە، دەستپێکێکی نوێ.

لەکۆبوونەوەکەدا مارکۆ ڕۆبیۆ جەختی لەگرنگیی ڕۆڵی کورد کردووەتەوە.

مەزڵوم عەبدی؛ بۆ پاراستنی کورد، داوای گرەنتیی ئەمریکای کردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش دڵنیایی پێداوە کە ترەمپ خۆی لەنزیکەوە چاودێریی دۆخی سوریاو بەتایبەت کورد دەکات.

لەبەرامبەر ئەوەشدا، مەزڵوم عەبدی؛ ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بەئەرێنی وەسفکرد.