پۆلیس
Plus4
berî 1 saet

ئەو کەسەی لەکەرکوک پارەی وەستاکەی دزیبوو لەخورماتوو دەستگیرکرا

 

 

ئەو شاگردەی لەگەراجێکی شۆشتنی ئۆتۆمبێل پارەی نزیکەی 17 ملیۆن دینار پارەی وەستاکەی دزیبوو؛ لەقەزای خورماتوو دەستگیرکرا.

 

پۆلیسی سەڵاحەدین دەڵێت: تۆمەتبارەکە بە پارە دزراوەکەوە دەستگیرکرا کە بڕەکەی 16 ملیۆن و 925 هەزار دینار بوو.

 

دەشڵێت: دانی بەوەداناوە کە پارەکەی لەو گەراجی شوشتن ئۆتۆمبێلە دزیوە کە لەکەرکوک تێیدا کاری کردووە.