موچە
Plus4
berî 3 saet

پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەمی کردووە و بەغدادیش دەڵێ ناینێرین

 

وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دایەوە لەبارەی نەناردنی 36 ملیار دیناری مووچەی خانەنشینان و دەڵێت، ناردنی ئەو بڕە پارەیە پێویستی بە چوارچێوەیەکی یاساییە هەیەو تا یاسای بودجەش پەسەندنەکرێت ناتوانن خەرجی بکەن.

 

 پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەو بڕە پارەیەی ئەمڕۆ عێراق بۆ مووچەی مانگی یەک ناردویەتی، بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 864 هەزار دیناری لە کۆی تەمویلی مووچە کەمە کە ئەویش شایستەی چەند مانگی ڕابردووی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانییە کە لە ساڵی ڕابردوودا خانەنشین کراون.