كركوك
plus4
berî 3 saet

وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بەمووچەی ئەم مانگە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، لەڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەتەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان دەکات بۆ خەرجکردنی مووچە لەزووترین کاتدا.

ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە

دوای هەوڵ و بەدواداچوونەکانی تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لەئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لەفەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و چاوەڕێی گەیشتنی تەمویلەکەین بۆ ئەوەی لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە بکەین.