مووچە
plus4
berî 3 saet

بەرپرسێکی باڵای عێراق ئاشکرایکرد: دوێنێ تەیف سامی؛ وەزیری دارایی عێراق، ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی هەرێم دەربڕی.

وتیشی: داوایکرد نووسراوەکە بهێنرێت تا واژۆی بکات، بەڵام بەهۆی بوونی هەڵە لەخشتەکانی مووچە، دوێنێ بڕیاری ناردنی مووچەی نەداو نووسراوەکەی واژۆ نەکرد، دووبارە نووسراوی خەرجکردنی مووچەی بۆ وردبینی ناردووەتەوە.

ڕوونیشیکردەوە: ئەمڕۆ ئەو هەڵەیەی لەخشتەی مووچەدا هەبوو چاکدەکرێتەوەو تەیف سامی؛ واژۆی لەسەردەکات و مووچە دەنێرێت.

سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت: گەر ئەمڕۆ پارەکە بنێردرێت، ئەوا دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوەو خشتەکەش هاوشێوەی مانگی پێشووەو لەماوەی سێ ڕۆژدا دابەشدەکرێت.