plus4
پێش کاتژمێرێک
پاڵاوگه‌ی بێجی.. ئاگر كه‌وته‌وه‌و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداو شه‌شی تریش برینداربوون
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشکرایکرد: ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگر له‌یه‌كه‌ی چاككردنی به‌نزین له‌پاڵاوگه‌ی سه‌ڵاحه‌دین/2 له‌بێجی كه‌وتووەته‌وه.
پاش کەوتنەوەی ئاگرەکە، بەهەوڵی تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: بەهۆی ئاگرەکەوە كرێكارێكی پاڵاوگه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی داد لەپارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین.
لەزانیارییە سەرەتاییەکاندا هاتووە: به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه شه‌ش كرێكاری تر به‌هۆی هه‌ڵمژینی دووكه‌ڵه‌وه برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی بێجی.




