plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەسەر پێدانی بەشە خۆراک بەو خێزانانەی مووچەیان بەرزە هاتە وەڵام
وەزارەتی بازرگانیی عێراق؛ سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەبڕینی بەشە خۆراکی ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانە دەکەن کە مووچەکانیان لەسەرووی زیاتر لەیەک ملیۆن دینارەوەیە.
وەزارەتەکە ئەوەشی ئاشکراکرد: هەواڵی لەو شێوەیە دوورە لەڕاستییەوەو هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە.
جەختیشیکردەوە: دابەشکردنی بەشەخۆراک وەک پێشتر بەردەوامدەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆ ئەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایا ئەو کەسانەی مووچەکانیان لەسەروو یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارەیە، بەشە خۆراکەکانیان دەبڕدرێت.
وەزارەتەکەش دەڵێت: ئێمە بەشە خۆراکی هیچ کەسێک نابڕین و هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە، دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەپێی ڕێکارە ئاساییەکانی خۆی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان بەردەوامدەبێت.




