plus4
پێش کاتژمێرێک
ئەو ماتۆڕسکیلەی نارنجۆکێکی بە دیلیڤەری گەیاندە کەرکوک سیتی دەستگیرکرا
هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی؛ ماتۆڕسوارێکیان دەستگیرکرد کە سندوقێکی داخراوی لەسەر ماتۆڕەکەی پێبووەو نارنجۆکێکی دەستی تێدابووە.
ئەم ماتۆڕسکیلە ماوەیەک بەر لەئێستا، نارنجۆکە دەستییەکەی گەیاندووەتە یەۆەی نیشتەجێبوونی کەرکوک سیتی، بەبیانووی ئەوەی گوایا کاری دیلیڤەری دەکات و ئەوە دەگەیەنێتە شوێنی مەبەستی خۆی.
لەئێستاشدا لەلایەن هێزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادییەوە، بەپێی ماددەی چواری تـ.ـیرۆر دەستگیرکراوە.




