بەرگی کەعبە
plus4
پێش کاتژمێرێک

وەزارەتی دادی ئەمریكا وێنەیەكی نوێی پارچەكەی بەرگی كەعبە بڵاودەكاتەوە کە پێشکەشی ئیپستین کرابوو

 

ئیپستین و بەڕێوەبەری گروپی بەندەرە جیهانیەكانی دوبەی لە وێنەكەدا دەردەكەون

وەزارەتی دادی ئەمریکا؛ وێنەی پارچەیەک لەبەرگی کەعبەی بڵاوکردەوە، کە ژنە بازرگانی ئیماراتی؛ عەزیزە ئەحمەدی بۆ جێڤری ئیپستینی ناردبوو.

لە وێنەکەدا سوڵتان ئەحمەد بن سەلیم، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرووپی بەندەرە جیهانییەكانی دوبەی لەگەڵ ئیپستین دەردەكەوێت.

وەک لەوێنەکەدا دیارە، پارچەك لەڕووپۆشی کەعبەی پیرۆزیان لەبەردەمی خۆیان لەسەر زەوی داناوەو سەرنجی دەدەن.

وەک دەووترێت: ئیپستین ئەو ڕووپۆشەی بەرگی کەعبەی پیرۆزی وەک فەرش لەماڵەکەیی خۆی داناوە.