زیندانی داعش
plus4
پێش کاتژمێرێک

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: ئەو د11عـ.ـشانەی هێنراونەتە عێراقەوە خەڵکی 42 وڵاتی جیاوازی جیهانن

 

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: ئەو د11عـ.ـشانەی هێنراونەتە عێراقەوە خەڵکی 42 وڵاتی جیاوازی جیهانن.

ئەنجومەنەکە ڕەتیدەکاتەوە هیچ دەستگیرکراوێکی بیانی ڕادەستی وڵاتەکانیان بکاتەوە، تا ئەوکاتەی لەعێراق دادگاییدەکرێن.

ڕوونیدەکاتەوە کە ئەو دەستگیرکراوانەی هێنراونەتە عێراقەوە، هاووڵاتیی 42 وڵاتی جیاوازی جیهانن.

لەوبارەیەوە عەلی ڕەزا؛ یاریدەدەری ناوەندی نیشتمانی بۆ هاوبەشیی دادوەری سەر بەئەنجومەنی دادوەریی عێراق دەڵێت: لەڕۆژی 28ى 1ى 2026وە دەستیان بەڕێکارەکانی دادگاییکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی د11عـ.ـش کردووە کە لەسوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.

وتیشی: پێشبینیدەکرێت دادگاییکردنی سەرجەم ئەو زیندانییانە چوار تا شەش مانگ بخایەنێت.

ئاشکراشیکرد: بەشێک لەو زیندانیکراوانە تـ.ـیرۆریستی مەترسیدارن و بەتاوانی دژی مرۆڤایەتی و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی تێوەگلاون.

وتیشی: ئەو زیندانیکراوانە لەماوەی ئەو چەند ساڵەی لەسوریا زیندانیکرابوون، تائێستا دادگایی نەکراون، بەڵکو تەنها زیندانیکرابوون.