هونەر
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

هونەر جەمال؛ وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند: لەنێوان 60% بۆ 70%ی پارەی مووچەی مووجەخۆرانی هەرێم، خوودی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی دابینیدەکات، ئەویش لەڕێگەی داهاتی ناوخۆو پێدانی نەوت بە بەغدا.

وتیشی: ئێستا هیچ بیانوویەک بۆ نەناردنی مووچە نەماوەو حکومەتی هەرێم سەرجەم پابەندییەکانی جێبەجێکردووە.

دەشڵێت: دوای ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، لە یەک دوو ڕۆژی داهاتوو پارەی مووچە دەگاتە هەرێم.