طوز
plus4
berî 2 meh

لەقەزای خورماتوو گەنجێک لەلایەن هاوڕێکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە.

بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان؛ تاوانەکە لەگەڕەکی جمهوری رویداوەو دوو هاوڕێ لەگەڵ یەکتر لەسەر کێشەیەکی کۆن بوەتە شەڕیان.

سەرچاوە ئەمنییەکە دەڵێت: یەکێک لەگەنجەکە کە پێشینەی تاوانی هەیەو ماوەیەکە لەزیندان دەرچووە، هاوڕێکەی بەچەقۆ بەشێوەیەکی ترسناک کوشتووە.

دەشڵێت: تۆمەتبار بەتاوانەکە دەستگیرکراوە و هێزێکی زۆریش لەگەڕەکەکە بڵاوەیپێکراوە بۆ رێگری لەهەر کاردانەوەیەک.