plus4
پێش ٢ کاتژمێر
وەزارەتی پلاندانانی عێراق سیاسەتێكی نوێ دەگرێتەبەر بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵی و زۆری دانیشتوانی شارە گەورەكان و گرانبوونی خانووی نیشتەجێبوون تێیاندا.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەشەپێدانی هەرێمی لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پلانەكەیان خۆی لە بونیادنانی شاری مامناوەندو قەزاو ناحییەی بچوك دەبینێتەوە، لەگەڵ دابینكردنی ژێرخانێكی گونجاو و دەستەبەركردنی هەلی كارو و هەروەها گواستنەوەی بەشێك لە دەزگا حكومییەكان و پرۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ دەرەوەی شارە گەورەكان.
دەشڵێت، مەبەست لەم هەنگاوەیان كەمكردنەوەی زۆری دانیشتوان و فشاری سەر شارە گەورەكان و بەدیهێنانی گەشەپێدانی هاوسەنگە لە سەرجەم ناوچەكان.





