plus4
پێش کاتژمێرێک
دەقی ڕێککەوتنی سەربازیی نێوان هەسەدەو حکومەتی دیمەشق ئاشکرا دەبێت
میدیای هەسەدە، دەقی ڕێککەوتنی سەربازیی نێوان هەسەدەو حکومەتی دیمەشق ئاشکرا دەکات کە بریتییە لەتێکەڵبوون بەسوپای سوریاو یەکخستنی هێزەکانیان.
تێکەڵبوونی هەسەدە بەسوپای نوێی سوریا، وەک هێزێکی یەکگرتوو دەبێت کە لەچەند لیوایەک پێکدێت.
هێزی سەربازیی هەردوولا لەهێڵەکانی پێشەوەو بەریەککەوتن و شارەکان دەکشێنەوە.
هێزەکانی ئاسایش بەرپرسیارێتیی پاراستنی نێو شارەکان و ناوچە کوردییەکان دەگرنە ئەستۆ.
دەروازە سنوورییەکان بەهاوبەشی لەنێوان هەردوولادا بەڕێوەدەبرێن.
ڕۆژئاوا هێشتا سەربەخۆیی وەرنەگرتووە تائاڵای کوردی لەبری ئاڵای سوریا لەسەر باڵەخانەی پارێزگا هەڵبکرێت.
دانانی ئاڵای کوردستان لەسەر باڵەخانەی پارێزگا بەنایاسایی دادەنرێت و بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە.
ئەوەی ڕوویداوە لەجەوهەردا حوكمی زاتی (خۆبەڕێوەبەری) ڕانەگەیاندراوە، هەسەدە هێشتا لەسەرەتای ڕێگەکەدایە.




