plus4
پێش کاتژمێرێک
گەمارۆو دۆخی كارەساتباری كۆبانێ بەردەوامە
ماوەی 21 رۆژە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان لەژێر گەمارۆیەكی كوشندەدایە و دۆخی هاوڵاتیان لەوپەڕی خراپی كارەساتباری دایە..
بەپێی راپۆرتێكی روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، كۆبانێ وێڕای ئەوەی ژمارەیەكی زۆریش ئاوارەی دەورەبەری شارەكە رووی لێكردووە، بەڵام گروپە چەكدارەكانی سەر بە شەرع رێگری دەكەن لە گەیشتنی هاوكارییە مرۆییەكان.
دەشڵێت، كۆبانێ روبەڕووی كەمی ئاو و خۆراكێكی قورس بوەتەوەو كارەباو ئینتەرنێتیش لە شارەكە بڕاوە، بۆیە ناتوانرێت دۆخی مەترسیداری شارەكە وەكو خۆی بۆ رای گشتی بگوازرێتەوە.
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیش، بەپێی زانیارییەكانی روانگەی سوریا، دۆخەكە زۆر كارەساتبارەو، كۆبانێ بەدەست كەمی دەرمانەوە دەناڵێت و نەخۆشخانەكەكانیش، دەرمان و پێداویستییە تەندروستییەكانی تێدا نەماوە.
هەرچەندە رێكەوتنی ئاگربەست لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و حكومەتەكەی ئەحمەد شەرع ئیمزا كراوە، بەڵام دیمەشق لەڕێی گروپە چەكدارییەكانیەوە تۆڵە لەدانیشتوانی ئەو شارە دەكاتەوەو برسی دەكات و رێ بە گەیشتنی هیچ خۆراك و دەرمانێك نادات بگاتە شارەكە.
ساڵی 2014 تـــ...ــ یرۆیستانی د١١اعـ..ـش پەلامارێكی بەرفراوانیان بۆ سەر كۆبانێ ئەنجامداو دوای چەندین شەڕو روبەڕوبونەوە، دوا جار نەیانتوانی كۆبانێ داگیربكەن.




