plus4
پێش ٢ کاتژمێر
مووژدەیەکی دڵخۆشکەر بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد: مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان گرەنتیکراوە.
دەشڵێت: ئەم مووچانەش بەگوێرەى زەمینەو کاتی پەسەندکراو خەرجدەکرێت و دابەشدەکرێن.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لەوەدەکەن مانگی داهاتوو هیچ مووچەیەک دابەشناکرێت یاخوود گەنجینەی حکومەت بەتاڵە.
سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایکرد: لەدوو رۆژى داهاتوودا مووچەى مانگى یەک خەرجدەرێت.





