پەلەماری سەگ
plus4
پێش 19 کاتژمێر

تەنها ئەمڕۆ هەینی 6ی شوباتی 2026؛ لەدوو گەڕەکی جیای کەرکوک دوو کەس لەدوو بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربون.

یەکێک لەروداوەکان لەگەڕەکی رزگاری بوە و قوربانییەکە ژنێکی تەمەن 40 ساڶە؛ روداوەکەی دیکەش لەگەڕەکی عروبە بوەو گەنجێکی تەمەن 26 ساڵە.

ئەمە دوو روداوە دوای ئەوەیە کە لەسەر داوای رێکخراوو چالاکوانانی مافی ئاژەڵ، کاری لیژنەکانی لەناوبردنی سەگی بێلانە لەکەرکوک راگیرا.