plus4
پێش کاتژمێرێک
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین کەرکوک دەگرێتەوە
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست لەسەر ناوچەکە، سبەی هەینی 6ـی 2ـی 2026 لە کاتەکانی شەودا جارێکی دیکە دۆخێکی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا لەسەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروستدەبێتەوە و هەورەبروسکە و تاوەباران و تەرزە دەستپێدەکاتەوە، سەرەتاش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیانەوە و پاشان سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوک دەگرێتەوە.
دەشڵێت، رۆژی شەممە 7ـی 2ـی 2026، ناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین و سۆران دەگرێتەوە و تاوەکو رۆژی سێشەممە 10ـی 2ـی 2026، ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامیی دەبێت بەشێوەی بارانی مامناوەند و پچڕپچڕ و لە هەندێک کات و شوێنیش، ەورە بروسکە و لێزمەباران و تەرزە چالاک دەبێت.




