plus4
پێش کاتژمێرێک
مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆدەبنەوە
بڕیارە ئەمڕۆ جان نویل بارو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
بڕیارە لە کۆبونەوەکەدا رێکەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق تاوتوێ بکرێت
پێشتر بارو رایگەیاندبوو، ئەم رێککەوتنە بۆ فەرەنسا گرنکی خۆی هەیە بەو پێیەی بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی فەرەنسا دەپارێزێت و هەروەها ئاسایشی زیندانەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا مسۆگەر دەکات.





