plus4
پێش 13 کاتژمێر
سلێمانی بڕی 48 ملیار دیناری رەوانەی هەولێرکرد
پارێزگای سلێمانی بڕی 48 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتیی رەوانەی شاری هەولێر کردو رادەستی بانکی منارە کرا.
ناردنی داهاتی نانەوتی سلێمانی لە چوارچێوەی رێکخستنی دارایی و کۆکردنەوەی داهاتە نانەوتییەکان دێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی کە لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ناردی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد،کە بڕی 48 ملیار دینار لەلایەن پارێزگای سلێمانییەوە دابیندەکرێت و بڕی 72 ملیار دیناری دیکەش لەلایەن پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکەوە دابیندەکرێت.





