plus4
پێش 13 کاتژمێر
حەلبوسی: دەنگ بەکاندیدی یەکێتی ئەدەین بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
مەحەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدوم رایگەیاند، لەئەگەری رێکەکەوتنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر یەک کاندیدی هاوبەش، ئەوە ئەوان لە پەرلەمان دەنگ بە نەزار ئامێدی کاندیدی یەکێتی دەدەن بۆ ئەو پۆستە.
وتیشی، یەکێتی دەنگی بەکاندیدەکەی ئێمە داوە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و ئێمەش پابەندین بە دەنگدان بەکاندیدی ئەوان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە نەزار ئامێدییە.





