plus4
پێش 21 کاتژمێر
بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی داخستنی نوسینگەکانیNRT لەهەولێرو دهۆک بڵاوکردەوە:_
به‌داخه‌وه به‌بێ گه‌ڕ‌انه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، به‌بڕ‌یارێكی ئه‌منی و حزبی له هه‌ولێر و دهۆک، نووسینگه‌كانی كه‌ناڵی NRT دادەخرێن، ئه‌م هه‌نگاوه جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
داخستنی نوسینگەکانی NRT كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر ناو و ناوبانگی هه‌رێم بەجێده‌هێڵێت
بڕیارەکە ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رته‌سككردنەوەی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی میدیایی له وڵاته‌كه‌مان.
وه‌ك بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و دهۆک ده‌كه‌ین ده‌رفه‌ت به هه‌ردوو نوسینگه‌ی NRT بده‌ن كه جارێكی دیكه بتوانن ئازادانه كاره میدیاییه‌كانی خۆیان له‌و دوو پارێزگایه جێبه‌جێبكه‌ن.





