plus4
پێش کاتژمێرێک
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات؛ داعش خەریکی خۆرێکخستنەوەیە
قوباد تاڵەبانی، هۆشداری دەدات کە د۱۱عــ،،ــش سەرقاڵی خۆرێکخستەوەو دەبێت ئەو پرسە بەجدی وەربگیرێت .
قوباد تاڵەبانی ، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا، وتیشی، پێویستە هەرێمی کوردستان، عیراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو زانیارییانە زۆر بە جدی وەربگرن کە دەیسەلمێنن ئەو د۱۱عــ،،ــش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە تاوەکو جارێکی دیکە سەقامگیریی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، پێویستە لە هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی پێشوەختە هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی گروپە تــ،،ــیرۆریستییەکان.
دووپاتیشیکردەوە لەروی سیاسییەوە پێویستییان بە یەکڕیزی و کۆدەنگی هەیە، تاوەکو بتوانن لەروی ئەمنی و سەربازییەوە بەسەر دۆخەکەدا زاڵ بن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن.





