plus4
پێش کاتژمێرێک
وەزارەتی نەوت گڵۆپی سەوز بۆ مووچەی هەرێم پێدەکات بەڵام هەرێم 120 ملیارەکە نانێرێت
وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمی بەوەزارەتی دارایی عێراقی ڕاگەیاند: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بێ هیچ گرفتێک بەردەوامە.
ئەم پەیامەش وەک هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەبینرێت، بەڵام دوای ڕەوانەکردنی 120 ملیار دینارەکە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لەنووسراوێکدا دەڵێت: پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان هیچ کێشەیەکی تەکنیکی و یاسایی تێدا نییە، ئەمەش مەرجێکی بنەڕەتییە بۆ ناردنی تەمویلی مووچە.
هەرچی وەزارەتی دارایی هەرێمە، نووسراوی ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی بۆ بەغدا کردووەو پێدەچێت ئەمڕۆ بەشیوەی نەختینە ڕادەستی بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەولێری بکات.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەنجامبدرێت و تەیف سامی؛ش لەگەشتەکەی بگەڕێتەوەو بەشداری لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بکات کە تیایدا ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی لەسەر بوودجەی سێ ساڵی ڕابردووی هەرێم دەخوێندرێتەوە.
گەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم 120 ملیار دیارەکە ڕادەستی دارایی عێراق بکات، لەنێو ئەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی هەرێم دەکات.





