پەناهەندە
plus4
پێش کاتژمێرێک

حکومەتی عێراق وەرگرتنی 350 هەزار پەنابەری سووری ڕەتدەکاتەوە

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، کردنەوەی سنوورەکانی نێوان سوریاو عێراقی بۆ پێشوازیکردن لە 350 هەزار پەنابەری سوری ڕەتکردەوە.

وتیشی: لەئێستادا بەهیچ شێوەیەک ئامادە نین پەنابەرانی سوری وەربگرین و ڕێگە بدەین بێنە نێو وڵاتەکەمانەوە.

لەوبارەیەوە وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هەندێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە عێراق سنوورەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردووەتەوە بۆ پێشوازیکردن لە 350 هەزار پەنابەر، ئێمە ئەم هەواڵانە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق جەختیکردەوە لەسەر پێویستیی بڵاونەکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لەلایەن بلوگەرەکان و داوای بەدواداچوونی سایتە فەرمییەکانی لایەنە ڕێپێدراوەکان کرد لەکاتی ئەم جۆرە هەواڵانەدا.