plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرابوو
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، بافڵ تاڵه‌بانی؛ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و وه‌فدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان له‌ده‌باشان كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌گرنگیی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كراوه.
وه‌فدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان پێكهاتبوو له‌محه‌مه‌د شیاع سودانی وهادی عامری و موحسین مەندەلاوی و عەباس ڕازی.
به‌پێی ڕاگه‌یهاندراوێكی نووسینگه‌ی سودانی، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخ و پێشهاته‌كانی ناوخۆ‌و ناوچه‌كه تاوتوێكراوه‌و جه‌خت له‌گرنگیی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و ته‌واوكردنی ئیستیحقاقه ده‌ستوورییه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كراوه‌ته‌وه.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌پێویستیی یه‌كخستنی هه‌ڵوێست و تێڕوانینه نیشتمانییه‌كان كراوه له‌به‌رامبه‌ر ئاڵه‌نگارییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا ناوچه‌كه‌ی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەڕاگه‌یهاندراوێكدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌و بڵاویكرده‌وه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەسەرئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ‌کران و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان بەگرنگ زانرا.
دەشڵێت: پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار خرانەبەر باس و جەخت لەپابەندبوون بەوادەی دەستووری بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و گەیشتن بەحکومەتێکی خزمەتگوزار کرایەوە.
بەر لەوەش وەفدەکە لەهەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی؛ سەرۆکی پارتیدا بۆ هەمان مەبەست کۆبووەوە.
پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەکەشیان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، وەفدەکە گەڕایەوە بەغدا.




