تەیف و ئاوات
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

وەزارەتی دارایی هەرێم: 120 ملیار دینارەکە ئامادەیە بەڵام جارێ ناینێرین

 

لێپرسراوێکی باڵای وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەئێستادا 120 ملیار دینارەکە ئامادەیەو بەڵام تا وەزارەتی دارایی عێراق ئاگادارمان نەکاتەوە پارەکە نانێرین.

دەشڵێت: هەرچەندە تەمویلی مووچە ئامادەیە، بەڵام ئێمە 120 ملیار دینارەکە نانێرین.

ڕوونیشیدەکاتەوە: هەر کە ئاگادارکراینەوە پارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا دەنێرین.

وتیشی: ئاماژەکان دڵخۆشکەر نین بەوەی کە لەم هەفتەیەشدا مووچە خەرجبکرێت.

پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح؛ ئاشکرایکرد: حکومەتی عێراق داوای 120 ملیار دینارەکەی کردووە، بەڵام هەرێم ناینێرێت، کەچی حکومەتی هەرێم دەڵێت: هێشتا بەغدا داوای پارەکەی نەکردووە.