plus4
پێش 3 کاتژمێر
ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق گەیشتە نێو شاری حەسەکە
ژمارەیەک لەئاسایشی ناوخۆی سەر بەدیمەشق گەیشتە نێو شاری حەسەکە.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەسەدەو حکومەتی دیمەشقدا بوو، کەمێک بەر لەئێستا ژمارەیەکی دیاریکراوی ئاسایشی ناوخۆی دیمەشق گەیشتە نێو شاری حەسەکە لەکانتۆنی جەزیرە.
ئەم هێزانە ڕاستەوخۆ پەیوەندی و هەماهەنگییان لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی حەسەکەدا دەبێت، وەک ئەوەی لەڕێککەوتنەکەدا هاتووە، ئەو هێزانە دەبێت لەو شوێنانە بن کە بۆیان دیاریکراون.
هێزەکەی سەر بەدیمەشق كەمێك پێش ئێستا لەژێر پارێزگاریی ئاسایشی ڕۆژاوادا چوونە نێو شاری حەسەکەوە.
ڕێککەوتنەکە بریتییە لەکشانەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکان لەخاڵەکانی بەرکەوتن و هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەکانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ بۆ نێو ناوەندەکانی حەسەکەو قامیشلۆ.




