plus4
پێش 3 کاتژمێر
لەهەردوو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ چووە بوار جێبەجێکردنەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنی نێوان هەسەدەو دیمەشق .
بەپێی رێکەوتنەکە، 25 ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سوریا دەچنە نێو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەمە هەنگاوە دەستپێکی رێککەوتنەکەی هــەسـەدە و حکومەتی سوریایە و پاشان خاڵەکانی دیکەی رێکەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت کە گرنگترینیان بریتیە لە راگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی و تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی سێ لیوادا و سەر بە وەزارەتی بەرگریی سوریا دەبن، هەروەها یەکێکی دیکە لەخاڵەگرنگەکان، کشانەوەی گروپە چـەکدارەکانی سەر بە دیمەشقە لە ناوچە کوردییەکان.
قەدەغەی هاتوجۆش لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانیی ئەمڕۆوە چووەتە بواری جێبەنێکردنەوەو تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.




