خاڵی پشکنین
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

قەدەغەی هاتوچۆ لەڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاندرا

 

بۆ ڕێگریکردن لەهەر حاڵەتێکی نەخوازراو لەکاتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی هەسەدەو دیمەشق و هاتنە ناوەوەی بەشێک لەهێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بەحکومەتی سوریا، ئاسایشی ناوخۆی خۆسەر، قەدەغەی هاتووچۆی لەزۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.

لەوبارەیەوە ئاسایشی ناوخۆ لەباکوورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەڕاگەیانراوێکدا دەڵێت: بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و سەلامەتیی هاووڵاتیان، بڕیاردرا سبەی دووشەممە، 2ی 2ی 2026 لەکاتژمێر شەشی بەیانییەوە تا شەشی ئێوارە لەشاری حەسەکە قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێبکرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوە: ڕۆژی سێشەممە، لەکاتژمێر شەشی بەیانییەوە تا کاتژمێر شەشی ئێوارە لەشاری قامیشلۆ قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت.

دەشڵێت: پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ئەم بڕیارەبن و هەر کەسێک پێشێلی بکات، رێکاری یاسایی دەرحەق دەگیرێتەبەر.