plus4
پێش ٢ کاتژمێر
فەرماندەی ئاسایشی حەلەب سەر بەدیمەشق گەیشتە کۆبانێ
محەمەد عەبدولغەنی؛ فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب (سەر بەحکومەتی سوریا)، لەگەڵ فەرماندەی ئاسایشی کۆبانێ کۆبوەوە.
سەردانەکەی فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب بۆ کۆبانێ، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی هەسەدەو حکومەتی سوریادایە.
ئەمە ئامادەکارییەییە بۆ چوونی هێزەکانی ئاسایشی سەر بەحکومەتی سوریا بۆ نێو شاری کۆبانێ.
ناوبراو بەمیدیاكانی سوریای ڕاگەیاند: كۆبوونەوەكە بۆ هەماهەنگی بووە بەمەبەستی چوونە ژوورەوەی هێزەكانی ئەمنیی سوریا بۆ نێو كۆبانێ.




