سەرەخۆشی
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ڕێبوار تەها؛ پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیسماعیل دەکات

 

ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری کەرکوک پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیسماعیل حسێن ڕۆستەم دەکات کە دوای تەمەنێک بەخشش و پەروەردەکردن، کۆچی دواییکرد.

دەقی پەیامەکەی پارێزگاری کەرکوک:

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای ماندوونەناس و پەروەردەکار (مامۆستا ئیسماعیل حسێن رۆستەم)مان پێگەییشت.

مامۆستا ئیسماعیل؛ تەمەنێکی زێڕینی لەپێناو پێگەیاندنی نەوەکانی ئەم وڵاتەدا بەخشی و دوای خانەنشینبوونی، ناو و ناوبانگێکی پاکی لەدوای خۆی جێهێشت.

بۆ ئەم کۆستە، پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەو کەسوکارە سەربەرزەکەیان و سەرجەم مامۆستایان دەکەین، لەخودای گەورە داواکارین جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

إنا لله وإنا إليه راجعون

ڕێبوار تەها

پارێزگاری کەرکوک