plus4
پێش ٢ کاتژمێر
زیاتر لە 500 بارهەڵگری تری پڕ لەهاوکاری گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان
تادێت هاوکارییەکانی کوردان لەپارچەکانی تری کوردستانەوە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا زیاتردەبن و کاروانێکی تری هاوکارییەکان گەیشتنە کانتۆنی جەزیرە.
لەئێستاشدا دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بەسەر ئاوارەکانی کانتۆنی جەزیرەدا بەردەوامەو زیاتر لە 500 بارهەڵگری پڕ لەخۆراک و پێداویستیی پزیشکی و پێداویستیی منداڵان، بەتانی و ڕایەخ و دۆشەک و کەرەستەی گەرمکەرەوەیان تێدان، گەیشتوونەتە شارو شارۆچکەکانی ئەو کانتۆنە.




