plus4
پێش کاتژمێرێک
لەکەرکوک کەسێکی کوشت و لەدیالە دەستگیرکرا
هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگای دیالە کەسێکیان دەستگیرکرد کە چەند مانگێک لەمەوبەر لە کەرکوک تاوانی گوشتنی ئەنجامداوەو هەڵهاتبوو بۆ پارێزگای دیالە.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی ، بکوژەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی هەڵهاتووەو خۆی لەنزیک ناحییەی بوهرزی سەر بە شاری بەعقوبە حەشاردابوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دوای بەدەسهێنانی زانیاری وورد دەستگیرکراوە.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە رەوانەی کەرکوک دەکرێتەوە بەمەبەستی دادگاییکردنی .




