پارێزگاری حەسەکە
plus4
پێش 3 کاتژمێر

هەسەدە ناوی کەسایەتییەکی کوردی بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە داوەتە دیمەشق کە ( نورەدین عیسا )یەو ئەندازیارە.

ئاژانسی هەواڵی سانا- ی سوریا ئاشکرایکردووە کە هەسەدە بەفەرمی ئەندازیار نورەدین عیسای بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکە کاندید کردووە.

نورەدین عیسا؛ لەدایکبوی ساڵی 1969ی شاری قامیشلوە؛ ئەندازیاری ئەلیکترۆنەو ساڵی 1993 کۆلێژی ئەندازیاری میکانیک و کارەبای دیمەشقی تەواو کردووە.

پێشتر بەڕێوەبەری دەستەی پەیوەندییەکان بوە و چەند پۆستێکی لەئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا هەبوە.