plus4
پێش ٢ کاتژمێر
نوری مالیکی لەکاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێتەوە
بەپێی زانیارییەکان، نوری مالیکی لەکاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکشێتەوەو بڕیارە ئەمشەویش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوەو جێگرەوەی ناوبراو دیاریدەکات.
تائێستا هۆکاری کشانەوەی نوری مالیکی ئاشکرا نەبووە کە پێشتر چوارچێوەی هەماهەنگی وەک کاندیدی فەرمیی چوارچێوەکە پێشنیازیکردبوو، لەئێستاشدا بەهێزترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق (باسم ئەلبەدری)یە، کە لەئێستادا سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوەو دادپەروەرییە.
هەندێک وای لێکدەدەنەوە کە قسەکانی چەند شەوی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ و سووربوونی ئەمریکا لەسەر کشانەوەی ناوبراو، هۆکاری سەرەکیی ئەم کشانەوەیە بێت.




