plus4
پێش ٢ کاتژمێر
ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدەو حکومەتی دیمەشق هاتە وەڵام
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدەو حکومەتی دیمەشق هاتە وەڵام و پشتیوانیی ڕێککەوتنەکە دەکات.
ئەمریکا پەیوەستە بەپشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە مێژووییەکەی نێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکرات.
بەردەوامدەبین لەکارکردن لەنزیکەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئاسانکاریی پرۆسەی یەکگرتنێکی ڕێکوپێک و ئەنجامدانی لەکاتی خۆیدا.
ئەم ڕێککەوتنە یەکێتی و سەروەری و سەقامگیریی سوریا بەهێزدەکات و سوودی بۆ هەموو گەلەکەی دەبێت.
بەهەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هاوبەشەکانمان، ئامادەکاریی تەواومان هەیە تا ئەم گواستنەوەیە بەشێوەیەکی ئاشتییانەو کاریگەرانە بەردەوامبێت، بەجۆرێک ببێتە هۆی ئاشتەوایی و خۆشگوزەرانیی بەردەوام لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.




