plus4
پێش کاتژمێرێک
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە:
زۆر پێشنیازم بۆكراوه تاوه‌كو پۆستێكى باڵا له‌حكومه‌تى سوریا وه‌ربگرم، هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌م ڕه‌تكردوه‌ته‌وه‌و هه‌ڤاڵانى دیكه‌م پێشنیازكردوه بۆ وه‌رگرتنى پۆسته حكومییه باڵاكان.
من ئه‌ركى دیكه‌م له‌سه‌رشانه، ده‌مه‌وێ له‌ناو گه‌له‌كه‌ى خۆمدابم‌و بۆ یه‌كێتیى گه‌له‌كه‌م كاربكه‌م.
ده‌زانم، هه‌نگاوه‌كانمان‌و خه‌ونه‌كانمان له‌ئاستى ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌دا نه‌بوو، ده‌زانم گه‌له‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بێت، منیش هاوڕایانم، به‌ڵام بۆ ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا ده‌بێت به‌م ڕێكه‌وتنه‌وه پابه‌ندبین، دڵنیاتان ده‌كه‌م هه‌مومان ده‌كه‌وینه تێكۆشانێكى نوێوه.
هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ى ئێمه‌ش كه كه‌وتونه‌ته ده‌ستى عه‌شیره‌ته‌كان‌و هێزه‌كانى دیكه، پێویسته ده‌ستبه‌جێى ئازادبكرێن، ئه‌وه له‌چوارچێوه‌ى ڕێكه‌وتنه‌كه‌ماندایه‌و ده‌بێت پێوه‌ى پابه‌ندبن.
ئه‌مریكاو فه‌ره‌نسا له‌هه‌موو دانوستانه‌كانى ئێمه‌و دیمه‌شقدا به‌شداربونه، ئه‌وان ده‌بێت لێره به‌دواوه به‌ئه‌ركى خۆیان هه‌ستن‌و به‌جدى چاودێریى ورده‌كاریى جێبه‌جێكردنى ڕێكه‌وتنه‌كه بكه‌ن"





