plus4
پێش ٢ کاتژمێر
بافڵ جەلال تاڵەبانی: سوپاس بۆ سەرجەم کوردستان تێکڕا بە جیهانیان وت: کورد یەکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی ڕێککەوتنی هەسەدەو حکومەتی دیمەشق و یەکگرتوویی هاووڵاتیانی کوردستان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: سوپاس بۆ سەرجەم کوردستان تێکڕا بە جیهانیان وت: کورد یەکە.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:
پێشوازی لەڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا دەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان. هیوادارم ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەتی کورد.
سوپاسی خۆم ئاراستەی ئەمریکا و فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر دەکەم و هیوادارم رێککەوتنەکە ببێتە هۆی سەقامگیریی و گەشەسەندن بۆ رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
لەناخی دڵمەوە سوپاسی تەواوی هاونیشتمانییانمان بە تایبەتی گەنجان لە کوردستان و تاراوگە دەکەم بۆ پاڵپشتییان لە رۆژئاوا، کە بە جیهانیان وت، کورد یەکە.
هەوڵ و بەرخۆدانی بەردەوامی برام جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی بۆ گەلەکەمان لە رۆژئاوا بیردەهێنمەوە و پێی دەڵێم، شانازیی بە هەڵوێستەکانتەوە دەکەم و وەک هەمیشە پشتیوانتم.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان





