ئیلهام
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

🔻پەیامێک لە ئیلهام ئەحمەدەوە لەبارەی رێککەوتنی هەسەدە و حکومەتی سوریا

🔻ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی پەیەوندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لەبارەی ڕێككەوتنی هەسەدە و دیمەشق ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

🔶 سوپاسی قووڵی خۆمان بۆ ئەو دەوڵەت و لایەنانە دەربڕین كە نێوەندگیر بوون، لە سەروو هەموویانەوە ئەمریكا و فەرەنسا.

🔶هاتنە ناوەوەی هێزە ئەمنییەكان بۆ ناو شارەكان، بە مەبەستی زامنكردنی پڕۆسەی تێكەڵكردنێكی "بەرپرسیارانە و قۆناغ بە قۆناغە".

🔶 پابەندین بە سەرخستنی ئەم رێككەوتنە لە پێناو یەكپارچەیی خاكی سووریا و چەسپاندنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی.

🔶 ئەم رێككەوتنە گەرەنتی بۆ گەڕانەوەی شكۆمەندانەی خەڵكی عەفرین و سەرێكانیێ بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەكات.