plus4
berî 1 meh
هەسەدە دەقی رێککەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی سوریا بڵاوکردەوە
رێککەوتین شەڕی نێوان هەسەدەو حکومەتی سوریا بەپێی رێککەوتنێک گشتگیر رابگیرێت.
رێککەوتین لەسەر تێگەیشتنەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزه سەربازی و کارگێڕییەکان.
هێزە سەربازییەکان لەخاڵەکانی تەماس دەکشێنەوە.
هێزەکانی ئەمنی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ دێنە نێو شاری حەسەکەو قامیشلو و پڕۆسەی یەکخستنی هێزە ئەمنییەکانیش دەستپێدەکات.
فیرقەیەکی سەربازی لەسێ لیوای هێزەکانی هەسەدە پێکدەهێنرێت.
لیوایەکی دیکەی تایبەتیش بۆ هێزەکانی کۆبانێ لە چوارچێوەی فیرقەی پارێزگای حەلەب پێکدەهێنرێت.
دامەزراوە ئیدارەییەکانی خۆسەر تێکەڵ بە دامەزراوەکانی دەوڵەتی سوریا دەکرێت.
فەرمانبەرەکان لەسەر دەوڵەت دادەمەزرێندرێن.
رێککەوتن کراوە لەسەر یەکسانکردنی مافە مەدەنی و پەروەردەییەکانی کورد.
گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان.





