plus4
berî 1 meh
وێنەی ئەم دوو منداڵە دەخرێتە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، بڕیاریانداوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، وێنەی ئەم دوو منداڵە بخرێنە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن چاپبکرێن.
وتیشی، یەکێکیان دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی و ئەوەی دیکەیان دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.





