ئەوروپا
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

 راگەیەندراوی ئەمەریكا و فڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، چوار هێزی سەرەکیی جیهان (ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) داوا لە هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن بگەنە رێککەوتنێکی هەمیشەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

ئەم وڵاتانە جەخت دەکەنەوە کە تەنیا رێگە بۆ دابینکردنی سەقامگیری لە سووریا، پشتبەستنە بە رێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمی 2026.

لە راگەیێندراوەکەدا کە مێژووی 27ی کانوونی دووەمی 2026ی لەسەرە، ئەو چوار وڵاتە پێشوازی لە درێژکردنەوەی ئاگربەستی 15 رۆژەی نێوان هەردوو لا دەکەن کە لە 24ی ئەم مانگەدا راگەیێندرا.

داواش لە هەموو لایەنەکان و هێزە دەرەکییەکان دەکەن کە بە جیدی پابەندی هێورکردنەوەی دۆخەکە بن و دانبەخۆداگرتنی تەواو بنوێنن بۆ رێگریکردن لە هەر تووندوتیژییەک.

ئەم راگەیێندراوە پاش کۆبوونەوەی ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، ئیڤێت کووپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، سێراپ گولەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا و تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڵاوکراوەتەوە.

بەشێکی گرنگی راگەیێندراوەکە تەرخانکراوە بۆ دۆخی مرۆیی؛ وڵاتە زلهێزەکان داوای پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی شارەکان دەکەن.

جەخت لە کردنەوەی رێڕەوی مرۆیی دەکەنەوە بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان و دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شاری کۆبانی.\ام.