plus4
پێش 6 کاتژمێر
وتەبێژی هەسەدە: تەنانەت یەک تاکە هەنگاویش ناکشێینەوە
فەرهاد شامی؛ وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند: هەڵوێستی گەلی کورد، لەڕۆژئاوا، کوردستان و ئەوروپا، ڕێڕەوی ئەم قۆناغە دەگۆڕێت، گەر هەوڵە دیپلۆماسییەکانیش شکستیان هێنا، ئەوا یەک هەنگاو پاشەکشە ناکەین.
شامی وتیشی: گەر دووژمن دووبارە هێرشبکاتەوە، بەرپەرچی دەدەینەوەو هەنگاوی گەورە دەبڕین، بەهیواین گەلی ئێمە نەکەوێتە ژێر کاریگەریی سیاسەت و میدیای ئەوانەوە.
جەختیکردەوە: کۆبوونەوەکەی دیمەشق لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتیی دەکراو لەماوەیەکی نزیکدا دەرئەنجامەکان ئاشکرا دەکەین.




