plus4
پێش 6 کاتژمێر
مالیکی وەڵامێکی توندی ترەمپ دەداتەوە.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەڵامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای دایەوە سەبارەت بەکاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
مالیکی دەڵێت، دەستوەردانی ئەمریکا لەکاروباری عێراق رەتدەکەینەوەو پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، زمانی گفتوگۆ تاکە بژاردەی سیاسی نێوان وڵاتانە.
مالیکی ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە کە لەپێناو بەرژەوەندی عێراق تا کۆتایی بەردەوام دەبێت .





