plus4
پێش 6 کاتژمێر
کوڕە کوردەکه چۆن کەناڵی جەزیرەو فەیسەڵ قاسمی شەرمەزارکرد ؟
جیهان عومەر؛ ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لەبەرنامەکەی فەیسەڵ قاسم لەکەناڵی جەزیرە ئاڵای کوردستان بەرزدەکاتەوەو پەیامێک ئاراستەی فەیسەڵ قاسم و جیهان دەکات و کەناڵی جەزیرە ئیحراج دەکات.
کاتێک ئاڵای کوردستان و وێنەی چەتە کەزی بڕەکە بەرزدەکاتەوە دەڵێت: ئەم وێنەیە دەبەینە سەر گۆڕی سەڵاحەدینی ئەیوبی؛ ئەو کەسەی قودسی ڕزگارکرد، پێیدەڵێین: ئەی سەڵاحەدین؛ ئەی ڕزگارکەری قودس، بڕوانە ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن نەوەی بەنی ئومەییەن، چییان بەسەر نەوەکانی تۆدا هێنا ؟!





