mark
plus4
پێش 6 کاتژمێر

 

مارک ساڤایا پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوەو دەڵێت چەندین بەرپرس سزا دەدرێن

دەقی ڕاگەیاندراوی مارک ساڤایا نوێنەری ترەمپ سەبارەت بەعێراق:

لەکاتێکدا تیمەکەمان لەعێراق کاردەکات بۆ پشتگیریکردن لەپێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و ڕێگریکردن لەگەیشتنی میلیشیا پشتگیریکراوەکانی ئێران بۆ پێگەکانی دەسەڵات، بەهەمان ئەندازە و تەنانەت زیاتریش، زۆرگرنگە کەخۆمان ئامادەبکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی گەندەڵی لەعێراق.

پێویستە ئەم هەوڵە تەنها لەچوارچێوەی شوێن پێهەڵگرتنی ئەو پارانەدا نەمێنێتەوە کە دزراون و بۆ دەرەوەی وڵات گواستراونەتەوە؛ بەڵکوو دەبێت ئەوەش دەستنیشانبکات کە ئەو پارانە بۆ کوێ چوون و دواجار چۆن بەکارهێنراون.

ڕاشیگەیاند: لەڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی تر، ئێستا تێگەیشتنێکی گشتگیرمان هەیە دەربارەی ئەو کەسانەی تێوەگلاون، لەوانە بەرپرسە باڵاکانی حکومەت و ئەندامانی خێزانەکانیان کە سوودمەندبوون لەپارە گەندەڵەکانی عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەم پارانە تەنها بۆ کڕینی چەندین موڵک و ماڵ لە چەند وڵاتێکی جیاوازدا بەکارنەهێنراون، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕەگەزنامەو پاسپۆڕتی بیانیش بەکارهێنراون، هەندێکجار بەهەمان ناو و لەهەندێک حاڵەتی تریشدا بەناسنامەی جیاواز، بەمەبەستی خۆدزینەوە لەشوێنپێهەڵگرتن و لێپرسینەوە لەداهاتوودا.

ڕوونیشیکردەوە: ئەم زانیارییانە بەشێوەیەکی بەرچاو تواناکان بەهێزتردەکەن بۆ بەدواداچوونی لێپرسینەوە، گەڕاندنەوەی داراییە دزراوەکان و هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لەسەرچاوەکەیەوە.

وتیشی: گەندەڵی نەک هەر زیان بەگەلی عێراق دەگەیەنێت و ئاسایشی نیشتمانی تێکدەدات، بەڵکو دەبێتە هۆی بەهێزکردنی گرووپە تـ.ـیرۆریستییەکان و سووتەمەنی چالاکییە تیرۆریستییەکان لەچەندین وڵاتدا دابیندەکات.

دەشڵێت: ئێمە لەنزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاو نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی داراییە بیانییەکان (OFAC) کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی سزای یاسایی بەسەر هەموو لایەنە سەرپێچیکارەکاندا دەسەپێنرێت بێ هیچ جیاوازییەک، چوونکە هیچ کەسێک لەسەرووی یاساوە نییەو دەبێت دادپەروەری بۆ گەلی عێراق بەدیبهێنرێت.